به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «کازیم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا لە توییتێکدا نووسی: ٦ی ئاگۆست حەفتاوشەشەمین ساڵگەڕی بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکی بوو کە بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی ٢٢٦ ھەزار کەسی سڤیل.
«غەریب ئابادی» لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە، ئەم دڕندەکارییەی دژی مرۆڤایەتی جۆرێکە لە جینۆساید.
لە درێژەی توییتەکەی باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دا ھاتووە: ئەمریکا یەکەم وڵتێک بوو کە چەکی ناڤۆکی بەکارھێناو لە ئێستاش دا جبەخانە ناڤۆکییەکانی پەرە پێ دەدات و ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکە ناڤۆکییەکانیشی لە خەڵکانی تر دەکات.
«غەریب ئابادی »وتیشی: بۆ پێکھێنانی جیھانێکی ھێمن، تەواوی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکان دەبێ لەنێو ببردرێن.
342/